عەلی پەرنۆ، بەندکراوی پێشووی سیاسیی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری تاران ڕفێندرا

عەلی پەرنۆ، بەندکراوی پێشووی سیاسیی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٠٩


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

عەلی پەرنۆ، بەندکراوی پێشووی سیاسیی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو، عەلی پەرنۆ، تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی گیەڵان لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە، دوای ڕفاندنی عەلی پەرنۆ لە شاری تاران، هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری گیەڵان و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراویشدا گرتووە.


عەلی پەرنۆ، پێشتریش بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستبەسەرکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە