لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی بانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا

هاووڵاتییەک بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بە گوللەی شەڕ کوژرا. ئەو لاوە کاسبکارە، س

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٠٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بە گوللەی شەڕ کوژرا. ئەو لاوە کاسبکارە، سەر و دەموچاوی بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژ چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران سەر و دەموچاوی پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.


بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە کوردە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری "کێلە"ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران پێکراوە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرە شێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە