لاوێکی خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بیندار بوو

ڕەحمەت قادرزادە خەڵکی شاری سەردەشت کە بۆ کۆکردنەوەی گیا و ڕووەکە خۆراکی و دەرمانییەکان ڕووی لە شاخ و کێوی گوندەکانی دەوروبەری

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٢:٥٦


هەنگاو: چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

ڕەحمەت قادرزادە خەڵکی شاری سەردەشت کە بۆ کۆکردنەوەی گیا و ڕووەکە خۆراکی و دەرمانییەکان ڕووی لە شاخ و کێوی گوندەکانی دەوروبەری سەردەشت کردبوو، بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٨ی مارسی ٢٠٢٣)، ڕەحمەت قادرزادە تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی"شێخەسوور"ی سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەگەری زۆری هەیە پێی ببڕنەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیا و ڕووەکە خۆراکی و دەرمانییەکان ڕووی لە شاخەکانی نزیکی گوندی "دۆڵەبی" سەر بە شاری سەردەشت کردووە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.


ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لەو شارە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.


شایانی باسە کە لە شارە سنوورییەکانی کوردستاندا بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، ساڵانە دەیان هاووڵاتی دەبنە قوربانی کە یان بریندار و کەمەمدام دەبن و یان گیانیان لەدەست دەدەن.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە