لاوێکی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە

لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ئەسعەد ئەرهەنی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٠٩:٤٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣


لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ئەسعەد ئەرهەنی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەسعەد ئەرهەنی، خەڵکی گوندی "سەرگیز"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەسەر ڕێی گوندی لەدایکبوونی خۆی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و مۆڵەتی دادوەری، ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە، ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کامران عەزیزی و خەڵکی گوندی "قەرەسەقەل"ی سەر بە شاری شنۆ، بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە