گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سنە بەهۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان

سەیدە ئامینە ئەحمەدی، بەندکراوی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی حکوومەت لە شاری سنە، لە کاتێکدا بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە، بەهۆی ئەوەی کە در

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٠:٠٧


هەنگاو: دووشەممە، ١۵ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سەیدە ئامینە ئەحمەدی، بەندکراوی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی حکوومەت لە شاری سنە، لە کاتێکدا بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە، بەهۆی ئەوەی کە درنگ گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرماننییەکان گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢ی مارسی ٢٠٢٣)، سەیدە ئامینە ئەحمەدی، بەندکراوی تەمەن ٤٧ ساڵی ڕاگیراو ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی حکوومەت لە شاری سنە، پاش ئەوەی کە دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر بووە و لەو ناوەندە حکوومەتییە درەنگ گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەندکراوە لەم دوایییانەدا ئازاری ژانەسەری هەبووە و بەهۆی ڕازی نەبوونی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر سەردانی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەبە مەبەستی چارەسەری، ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی حکوومەت لە سنە نەیانهێشتووە ئەو بەندکراوە لە کاتی پێویستدا سەردانی ناوەندە دەرمانییەکان بکات و بەهۆی ئازاری زۆرەوە جەڵتەی مێشکی لێی داوە و پاشان گیانی لەدەست داوە.


ئەو هاووڵاتییە، لە ساڵی ٢٧١٩ بە تۆمەتی پێوەندیداری بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


سەیدە ئامینە ئەحمەد، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٧ بەندکردنی بەسەردا سەپا و ناوبراو لەو بەندیخانەیە سێهەمین ساڵی ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکرد.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە