مەهاباد؛ سوهراب ئاویزکەن چوار مانگە چارەنووسی ناڕوونە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی سوهراب ئاویزکەن، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و هێشتا دۆس

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٣:٠٨


هەنگاو: دووشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی سوهراب ئاویزکەن، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و هێشتا دۆسیەکەی یەکلایی نەبوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سوهراب ئاویزکەن، خێزاندار و باوکی منداڵێک کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری مەهاباد و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە، پاش چوار مانگ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.


بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاویزکەن لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەو بنەماڵەیە نەبوون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، سوهراب ئاویزکەن جیا لەوەی کە لەلایەن هێزە سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەش بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دراوە.


ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


ناوبراو پاش لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەلایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە مەهاباد گواستراوەتەوە و پاش چوار مانگ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕەوتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا، هەوڵی تێکدانی ماڵ و پارکینگ و ئۆتۆمبێلی ناوبراویان داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە