هێرشی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی خەڵکی دەڕەشار

کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی مانیشت حەیدەری، چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام و تەقەیان کردووە.

٤ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٩:٤٤


هەنگاو: هەینی، ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی مانیشت حەیدەری، چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام و تەقەیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢١ مارسی ٢٠٢٣)، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدار حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر ماڵی مانیشت حەیدەری، چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری دەڕەشار و ڕوو بەو ماڵەکەیان تەقەیان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ڕەوتی ئەو هێرشەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ئەو چالاکە سیاسییە، دۆخێکی ترسێنەر و تۆقێنەریان بەسەر ئەو بنەماڵەیەدا زاڵ کردووە و وێڕای هەڕەشە لەو بنەماڵەیە، خەسارێکی زۆریان لە کەرەستەی ناوماڵی ئەو بنەماڵەیان داوە.


هێرش بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە، لە کاتێکدایە کە ناوبراو چەند ساڵە بەهۆی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە هەرێمی کوردستاندا جێگیر بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە