پیرانشار؛ محەممەد قادرپوور دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

محەممەد قادرپوور، خەڵکی شاری پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبە

٦ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١١:٢٥


هەنگاو: یەکشەممە، ۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

محەممەد قادرپوور، خەڵکی شاری پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٩ی مارسی ٢٠٢٣)، محەممەد قادرپوور، خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگکران بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ و حەفت مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە پیرانشار بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستان" سزای دوو ساڵ و حەفت مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپا.


ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١، پاش ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە پیرانشار بانک کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت - لقی ئورمیە گواستراوەتەوە.


محەممەد قادرپوور ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ بە دانانی بارمتەی ١ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کراوە.


پێشتر محەممەد قادرپوور، ڕۆژی شەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان قادری و ئەنوەر شێخە کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "پەسوێ"ی سەر شاری پیرانشار بوون، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادگای جێبەجێکرانی سزاکان لە پیرانشار بۆ جێبەجێکرانی سزاکەیان بانگ کراون، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە