چوار مانگ ناڕوونیی چارەنووسی سەید مەعسووم ڕەزەوی، وەرزشوانی خەڵکی سەحنە

سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە چوار مانگ لە دەستبەسەرکردنی سەید مەعسووم ڕەزەوی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان تێپەڕ بووە، هێشتا لە بەن

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٠٣


هەنگاو: دووشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە چوار مانگ لە دەستبەسەرکردنی سەید مەعسووم ڕەزەوی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان تێپەڕ بووە، هێشتا لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان چارەنووسی ناڕوونە و دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەید مەعسووم ڕەزەوی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان کە نزیک بە چوار مانگە دەستبەسەر کراوە و هەنووکە لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان ڕاگیراوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو وەرزشوانە دەستبەسەرکراوە، پاش چل ڕۆژ ڕاگرتنی ناوبراو لە دەستبەسەرگەی هێزە حکوومەتییەکان، بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان گواستراوەتەوە.


ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ماتەمینی گیانبەختکردنی خەلیل عالی نژاد، یەکێک لە کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی پێڕەوانی ئایین یاری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.


شایانی باسە کە سەید مەعسووم ڕەزەوی لەو کاتەوە کە بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوا گواستراوەتەوە، تاکوو ئێستا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نەدراوە لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی چاوپێکەوتنیان هەبێت و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە