ڕفاندن و ناڕوونیی چارەنووسی بایز ڕاسخ‌نیا، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

بایز ڕاسخ‌نیا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، نزیک بە دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسە چارەن

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٢٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

بایز ڕاسخ‌نیا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، نزیک بە دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بایز ڕاسخ‌نیا، خێزاندار و خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٣ ساڵە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان و لە شوێنی کارەکەی خۆی، واتە لە بازاڕی "تاناکورا"ی شاری مەهاباد ڕفێندراوە.

بایز ڕاسخ‌نیا، لە کۆتایییەکانی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە