ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفی و هیوا ڕەحیمپوور، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٥٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفی و هیوا ڕەحیمپوور، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ )١٣ی مارسی ٢٠٢٣)دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و سەلاحەدین شەریفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاحەدین شەریفی لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان ڕفێندراوە و هەر دوو هاووڵاتی بەبێ بەڵگە و مۆڵەتی دادوەری ڕفێندراون.


ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە