ڕفاندنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی فەتاح بڵیندگرامی و مانی بڵیندگرامی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕف

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٣:٤٢


هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی فەتاح بڵیندگرامی و مانی بڵیندگرامی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی فەتاح بڵیندگەرامی و برازایەکی ناوبراو بە ناوی مانی بڵیندگرامی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری بۆکان لە کارگەی جۆشکاریی شوێنی کارەکەی خۆیاندا لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە