ڕفاندنی سادق سامرەیی، فیلمسازی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سادق سامرەیی، دەرهێنەر و نووسەری ناسراوی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە.

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٠١


هەنگاو: چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
سادق سامرەیی، دەرهێنەر و نووسەری ناسراوی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٧ی مارسی ٢٠٢٣)، سادق سامرەیی، دەرهێنەر و نووسەری کورد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری کرماشان، لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی "پەردیس"ڕفێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە کوردە و هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ ناوبراو پاش ڕفاندنی لەلایەن ئەو هێزانەوە لە بەردەستدا نییە.

ئەو فیلمسازە کوردە، خاوەن بڕوانامەی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی کرماشان و دەرهێنەری چوار بەرهەمی کورتەفیلمی بەڵگەیییە کە "شاماران" و "بنملی" لە نموونەی کارەکانی ئەو هونەرمەندەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە