ڕفاندنی عەلی خادمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی عەلی خادمی و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٠٧


هەنگاو: شەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی عەلی خادمی و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١۵ی مارسی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی عەلی خادمی و تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و مۆڵەتی دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە