ڕفاندنی مامۆستایەکی قوتابخانە و تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان

مامۆستایەکی خانەنشینکراو بە ناوی بەهادین مەلەکی، لەنێو ئاپۆڕای ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی شاری سنە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ئە

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٤:٠٠


هەنگاو: سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

مامۆستایەکی خانەنشینکراو بە ناوی بەهادین مەلەکی، لەنێو ئاپۆڕای ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی شاری سنە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ئەوشارە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و ئەو هێزانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە مامۆستایانی ناڕازی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٧ی مارسی ٢٠٢٣)، مامۆستایەکی خانەنشینکراو بە ناوی بەهادین مەلەکی و خەڵکی شاری سنە، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی شاری سنە لە پێش بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.


هەروەها هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی ساچمەیی دەسڕێژیان کردووەتە ناو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و تەقەیان لەو مامۆستا ناڕازییانە کردووە.


ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی مامۆستایان لەسەر بانگەوازی یەکێتیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان ڕێک خرا و بەڕێوە چووە.


هاوکاتیش حکوومەت هەوڵی پێشگیری لە بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە هاوشێوەکان لە شارە و ناوچەکانی دیکە دەدات و بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو هەنووکە هێزە حکوومەتییەکان لە پێش بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی سەقز و مەریوان جێگیر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە