ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد یووسفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ڕۆژی ڕابردووش دوو

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٠٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد یووسفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ڕۆژی ڕابردووش دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ۶ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٣ی مارسی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد یووسفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پەیوەندییەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛ ئەو هاووڵاتییە لە شوێن کارەکەی باوکی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی و مۆڵەتی دادوەری ڕفێندراوە.


تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەروەها بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.


ڕۆژی ڕابردووش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە هەواڵێکی دیکەدا بڵاوی کردەوە کە دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی هیوا ڕەحیمپوور و سەلاحەدین شەریفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە