ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەراوڵە پاش ناڕەزایەتی لەسەر هێرشی کیمیاییی سەر قوتابخانەکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەمین ماهیگیر، پاش ئەوەی کە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان ناڕ

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٠٧


هەنگاو: شەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەمین ماهیگیر، پاش ئەوەی کە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان ناڕەزیەتی دەربڕیوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١۵ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (۶ی مارسی ٢٠٢٣) ئەمین ماهیگیر، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە، لە کاتێکدا لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە و لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو نەخۆشخانەیە ڕفێندراوە.


ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە لەلایە هێزە حکوومەتییەکانەوە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە کۆتایییەکانی مانگی ڕێبەنداندا جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


پێشتریش هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام گوشاریان بۆ سەر بنەماڵەی جەمشیدی هێنابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە