ڕفاندنی هیوا عەزیزپوور، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر شەپۆلی ژەهراوی کردنی قوتابییان لە سەقز

هیوا عەزیزپوور، وەرزشکاری خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٥٤


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

هیوا عەزیزپوور، وەرزشکاری خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٩ی مارسی ٢٠٢٣) هیوا عەزیزپوور، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شاری سنە گواسترایەوە.

لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی حکوومەت توندوتیژیان بەکارهێنا و زیانیان بە کەلوپەلەکانی ماڵی ناوبراو گەیاندووە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا عەزیزپوور دوای بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی بەرانبەر فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سەقز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە شەپۆلی ژەهراویکردنی قوتابییان ڕفێندراوە.


هیوا عەزیزپوور وەرزشکارە و وەک مامۆستای وەرزشی نینجا لە شاری سەقز پێشینەی کارکردنی هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە