کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا

کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٢:٤٤


هەنگاو: دووشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢


کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٥ی مارسی ٢٠٢٣) کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی و خەڵکی کرماشان لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت سەرلەبەیانی زوو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و سەرەڕای ڕفاندنی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنیوە.


هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە