کرماشان/ گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان بەندکراوان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا لە کرماشان دروستبووە و بەهۆیەوە، بەندکراوێک ب

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٠٦


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا لە کرماشان دروستبووە و بەهۆیەوە، بەندکراوێک بەناوی مەجید شاوەیسی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٣ی فێبریوەری ٢٠٢٣) مەجید شاوەیسی، تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەکاتی شەڕ و تێکەهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە چەقۆ بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا لە نێوان بەندکراوان، مەجید شاوەیسی بەهۆی برینداربوونی بە چەقۆ لە بەشی چەپی سینگ و دڵی و سەختی برینەکانی گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، مەجید شاوەیسی لەم دواییانەدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان گواسترابووەوە. ناوبراو لەم بەندیخانەیە ماوەی دەستبەسەرکرانی کاتیی خۆی تێ دەپەڕاند.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە