گوشاری بەسیج بۆ سەر قوتابخانە دواناوەندییە کچانەکانی سنە بە مەبەستی بەشداریی لە خولی سەربازی

کۆپییەک لە دوو نامەی فەرمی گەیشتووە بە دەستی هەنگاو کە نیشان دەدات بەسیج وەک لقێک لە سوپای پاسداران، بە پاوانکاری و قۆرغکردنەوەی وانەی "ئامادەبوون بۆ

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢١:٤٥


هەنگاو: چوارشەممە، ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

کۆپییەک لە دوو نامەی فەرمی گەیشتووە بە دەستی هەنگاو کە نیشان دەدات بەسیج وەک لقێک لە سوپای پاسداران، بە پاوانکاری و قۆرغکردنەوەی وانەی "ئامادەبوون بۆ بەرگریکردن" لە قوتابخانەکانی قۆناغی دواناوەندیی کچانەی شاری سنە، نەک تەنیا سیستەمی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی بەتەواوەتی خستووەتە ژێر گوشار و کاریگەریی لەسەر داناوە، بەڵکوو بڕە پارەیەکیش بە زۆرەملێ لە بنەماڵەکان لە بەرانبەر ڕاهێنانە سەربازییەکان وەردەگرێت.


بەپێی نامەیەک کە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٩ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، لەلایەن ناوەندی بەسیج بۆ بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ٢ی شاری سنە نێردراوە و کۆپییەکی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە؛ نمرەی زانستیی بەشی وانەی "ئامادبوون بۆ بەرگریکردن" لە نیمەی دووهەمی ساڵی خوێندن، بە شێوەی فەرمی بەو ناوەندە سەرکوتکەرە سپێردراوە.


لەو نامەیەدا هاتووە؛ خولێک لەژێر ناوی "لیگی زانستیی پایا" بۆ قوتابییانی کچ بەڕێوە دەچێت. سەرپەرەستیی ئەو خولە بەسیج دەبێت و ٨ نمرەی زانستی لەلایەن ئەو ناوەندە میلیشیایییەوە بەپێی بڕیاری خۆیان بۆ قوتابی دیاری دەکرێت.


هەروەها لەهەمبەر بەشداریی ئەو خولە، لە هەر قوتابییەک بڕی ٢٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بەناو تێچووی خولەکە وەردەگیردرێت.


ساڵانێکی زۆرە کە ناوەندی بەسیج بە دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە قوتابخانەکان لەژێر ناوی قوتابییانی بەسیج، بە مەبەستی ڕاهێنانی سەربازی و کەڵکاژۆ لە منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ دامەزراندووە. ئەو هەوڵە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکان منداڵانە.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە