گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان بەندکراوان لە بەندیخانەی کرماشان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا لە کرماشان دروستبووە و بەه

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٨:٠١


هەنگاو: پێنجشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا لە کرماشان دروستبووە و بەهۆیەوە، بەندکراوێک بەناوی مەجید شاوەیسی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٣ی فێبریوەری ٢٠٢٣) مەجید شاوەیسی، تەمەن ٣٥ ساڵ کە لەکاتی شەڕو تێکەهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە چەقۆ بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا لە نێوان بەندکراوان، مەجید شاوەیسی بەهۆی برینداربوونی بە چەقۆ لە بەشی چەپی سینگ و دڵی و سەختی برینەکانی گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، مەجید شاوەیسی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانەوە ماوەی ١١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان دەستبەسەر بووە.

هەنگاو پێشتر لەبارەی کەمتەرخەمی هێزە حکوومەتییەکان و فەرمانبەرانی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر پاراستنی ئەمنییەتی بەندیخانەکان هۆشداری دابوو. بەپێی لێکۆڵینەوە و ئەو بەڵگانەی دەستی هەنگاو گەیشتوون، لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بوونی مافیای بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، لەژێر چاودێری کارمەندانی بەندیخانە ئاڵوگۆڕ و مامەڵەی چەکی سارد دەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە