گیان‌لەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کار لە کرماشان

کرێکارێکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی سالار فەیزی، لە کاتی کارکردندا بەهۆی نەبوونی ئەمنیی

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٧:٤٢


هەنگاو: دووشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

کرێکارێکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی سالار فەیزی، لە کاتی کارکردندا بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١٢ی مارسی ٢٠٢٣)، سالار فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "پشتە"ی سەر بە شاری کامێران، لە کاتی کارکردن و لە شاری کرماشاندا بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار فەیزی لە کاتی دیواردانان و لە چاڵی ئاسانبەر (ئاسانسۆر)، لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی بەرزدا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا لانی کەم ۵۵ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و بەهۆی ڕووداوی جیاوازی کارییەوە گیانیان لەدەست داوە و لانی کەم ١۶٣ کرێکاری دیکەش لەسەر کارەکانیان دەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە