گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی بیر هەڵکەندن لە سنە

کرێکارێکی خەڵکی سنە بەناوی حەمید موقیمی لە کاتی هەڵکەندنی بیرێک لە شاری سنە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٠٩:٤٥


هەنگاو: سێشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کرێکارێکی خەڵکی سنە بەناوی حەمید موقیمی لە کاتی هەڵکەندنی بیرێک لە شاری سنە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٣) حەمید موقیمی، تەمەن ٣٤ ساڵ و بیر هەڵکەن، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێک بەهۆی نەبوونی پێداویستی پێویستی پاراستنی ئەمنییەت لە ئەنجامی ڕووداوێکدا گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارە کە خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو، بەهۆی داتەپینی ئەو بیرەی کە تێیدا ئیشی کردووە گیانی لە دەست داوە.


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، لانی کەم ٥٥ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە و ١٦٣ کرێکاری دیکەش لە کارەکانیان دەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە