ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان سزای ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوەی بۆ سیستان و بەلووچستانی بەسەردا سەپێندرا

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سەرجەم سزای ٦ ساڵ و حەوت مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و سێ

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٥٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سەرجەم سزای ٦ ساڵ و حەوت مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و سێ سزای دیکەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیلام، بە تۆمەتی "پێکهێنانی دەستە و گرووپی زیاتر لە ٢ کەس بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی" و "پڕوپاگەندەکردن لە دژی نیزام" سزای ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر ئەحمەد عەلیزادە، تەمەن ٥٠ ساڵدا سەپاند.

بەپێی ئەم سزایە و یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زۆرترین ماوە سزای سەپێندرا و بەسەر ئەم هاووڵاتییە واتا سزای ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانی شیاوی جێبەجێکردنە.


هەروەها ئەم دادگایە، سزای ٢ ساڵ دوورخستنەوە لە مامۆستایی، دوورخرانەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بۆ شاری فنوج لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ١ ساڵ بێبەشکران لە هەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر ئەحمەد عەلیزادەدا سەپاندووە.


شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئەم مامۆستایەی خەڵکی ئاودانان لە دوو تۆمەتی "بێ ڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" و "بێ ڕێزیکردن بە کەسایەتی و نەتەوەکانی دیکە" سەپێندراو بەسەریدا بێ تاوان ناسێندراوە.


ئەحمەد عەلیزادە، ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢، دوای بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئاودانان دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە کۆتایییەکانی مانگی خەرمان و لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئاودانان دەستبەسەرکرابوو و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە