بانگکران و هەڕەشەکران لە چالاکانی کرێکاری سنە لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار

لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، ناوەندە حکوومەتییەکان لایەنی کەم ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنەیان بانگکردووە و هەڕەشەیان لێکردوون.

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٣١


هەنگاو: یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، ناوەندە حکوومەتییەکان لایەنی کەم ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنەیان بانگکردووە و هەڕەشەیان لێکردوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە بە ناوەکانی شەریف ساعێدپەنا، موزەفەر ساڵح‌نیا، تۆفیق مەحموودی، ڕامین کەریمی، هاجەر سەعیدی، سوسەن ڕازانی، کامەران ساختمانگەر، ڕەزا ئەمجەدی، حەبیبوڵڵا کەریمی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگکراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دە چالاکە کرێکارییەی خەڵکی سنە لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، لەلایەن ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعات و پاراستنی زانیاریی ئیتلاعاتەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

چالاکانی کرێکاری شاری سنە، ساڵانە لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاران لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگدەکرێن و هەڕەشەیان لێدەکرێت و لە هەندێک حاڵەتیشدا دەستبەسەردەکرێن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە