بانگکرانی ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵەدانی جەماوەریی سنە

ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، کە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەت لە ڕەوتی سەرهەڵدانی جەماوەریی سنەدا گیانی لەدەست دا، بانگی

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٤١


هەنگاو: هەینی ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، کە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەت لە ڕەوتی سەرهەڵدانی جەماوەریی سنەدا گیانی لەدەست دا، بانگی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو بانگهێشتنامەیەی کە ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٣) بەدەستی ڕادا فاتیحی گەیشتووە، هاتووە کە دەبێت ناوبراو هەتا ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئەم مانگە لە دادگای تاوانەکانی سنە ئامادە بێت.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ڕادا فاتیحی پێشتر بە فەرمی لە نامەیەکدا کە لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ئەم ساڵ بەدەستی گەیشتبوو گەیشتبوو، لە ڕاستای سەپاندنی تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بەسەر ناوبراودا ئاگادارکرابوووە و بانگی ئەم دادگایە کرابوو.


ڕادا فاتیحی ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ دوای دەستبەسەرکرانی دوو برای بەناوەکانی ڕامین و وریا فاتیحی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.


ڕامین فاتیحی لە دوای نۆ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لەدەست دا و وریا و ڕادا فاتیحیش دوای ٢١ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بەشێوەیەکی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگاییان ئازاد کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە