بۆ سێیەمین جارە هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردەوە سەر ماڵی چالاکێکی خەڵکی ئاودانان بە مەبەستی ڕفاندنی

هێزە حکوومەتییەکان بە مەبەستی ڕفاندنی هاووڵاتییەک بە ناوی وەحید چاوەڕان، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ" س

١٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٥:٢٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هێزە حکوومەتییەکان بە مەبەستی ڕفاندنی هاووڵاتییەک بە ناوی وەحید چاوەڕان، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ" سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ و بنەماڵەکەیان و دۆخێکی ترسێنەریان بەسەر ئەو بنەماڵەیەدا زاڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، هێزە حکوومەتییەکان بە مەبەستی ڕفاندنی هاووڵاتییەک بە ناوی وەحید چاوەڕان، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ" سەر بە شاری ئاودانان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ و بنەماڵەکەیان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرشی ئەو هێزە حکوومەتییانە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری بووە و و دۆخێکی ترسێنەریان بەسەر ئەو بنەماڵەیەدا زاڵ کردووە و لە ئاکامدا نەیوانتووە وەحید بڕفێنن و ناوبراو خۆی بەدەستەوە نەداوە.


هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەمە سێیەمین جارە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و هەوڵی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەیان داوە، تەنانەت جارێکیان لە ڕۆژی ٢۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێناوە و ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە و بەتایبەت دوو خوشکی ناوبراو بە جددی تووشی کێشە بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.


هەروەها جارێکی دیکەش ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر مەڕوماڵاتی یاوەر چاوەڕان، باوکی وەحید چاوەڕان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە