بیجاڕ؛ نەعیم لەشکری بۆ جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە بەهۆی ئەشکەنجەی سەختەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

نەعیم لەشکری، خوێندکاری زانکۆی خوارزمی و خەڵکی بیجاڕ، دوای دەستبەسەرکرانی دووبارەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حک

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٠:٣٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

نەعیم لەشکری، خوێندکاری زانکۆی خوارزمی و خەڵکی بیجاڕ، دوای دەستبەسەرکرانی دووبارەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەتدا بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣) نەعیم لەشکری، خوێندکاری زانکۆی خواڕزمی و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارە لەژێر ئەشکەنجەدا بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی شاری بیجاڕ گواستراوەتەوە.


ئەم سەرچاوەیە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی نەعیم لەشکری بە "بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لەلاپەڕی شەخسی خۆی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕاگەیاند.


نەعیم لەشکری پێشتریش، لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی "ژینا"دا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە