بەردەوامیی دەستبەسەربوونی دوو ئەفسەری ئەرتەش لە خوڕەم‌ئاوا

جەواد بێهداد و ئیحسان سەفاری، دوو ئەفسەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٩:٠٨


هەنگاو: شەممە، ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

جەواد بێهداد و ئیحسان سەفاری، دوو ئەفسەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، ماوەی سێ مانگە دەستبەسەر کراون و هێشتا لە بەندیخانەدان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ جەواد بێهداد و ئیحسان سەفاری، دوو ئەفسەری ناڕازیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە خەڵکی شاری خوڕەمئابادی ناوەندی پارێزگای لوڕستانن ماوەی نزیک بە سێ مانگە دەستبەسەر کراون و لە بەندیخانەی حکوومەت لە خوڕەم‌ئاوا ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو ئەفسەرە ناڕازییەی ئەرتەش بە بڕیاری بەرپرسانی سەرەوەی ئەو هێزە چەکدارە و بەهۆی ناڕازیەتی لەسەر سەرکوتکردنی خەڵک لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و بە هۆکاری ئەوەی کە ئامادە نین پەشیمانیی خۆیان لەو هەڵوێستەیان و پاڵپشتیی خەڵکی ڕاپەڕیو کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەکوژرێن دەرببڕن، ماوەی نزیک بە سێ مانگە لە بەندی ٣ی بەندیخانەی "پارسیلۆن"ی خوڕەم‌ئاوا ڕاگیراون.


جەواد بێهداد و ئیحسان سەفاری، لە بەفرانباری ٢٧٢٢ و لەلایەن هێزەکانی ناوەندی حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون.


شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە