بەردەوامیی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان، ناجێگیربوونی تەندروستیی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی فەهمیدەی کامێران

شایستە محەممەدی، جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتاییی کچانەی "فەهمیدە"ی شاری کامێران بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ ئەو قوتابخانەیە ژاراوی بووە و ب

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٢:٠٩


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

شایستە محەممەدی، جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتاییی کچانەی "فەهمیدە"ی شاری کامێران بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ ئەو قوتابخانەیە ژاراوی بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و هەنووکەش دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، شایستە محەممەدی، جێگری قوتابخانەی سەرەتاییی کچانەی "فهمیدە"ی کامێران، بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر ئەو قوتابخانەیە ژاراوی بووە و بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی قوتابییەکانی لەو قوتابخانەیە هێناوەتەوە دەرەوە و خۆی درەنگتر لەو شوێنەی کە هێرشە کیمیایییەکەی کراوەتە سەر هاتووەتە دەرەوە، ژاراوی بووە.
ئەو مامۆستایە هەنووکە لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سینا لەژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.


شایانی باسە کە بە هۆی هێرشی کیماییی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر قوتابخانەی سەرەتاییی "فەهمیدە" و قوتابخانەی کچانەی "فاتمەی زارا" لە شاری کامێران، لانی کەم ١٢ قوتابی ژاراوی بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە