تەختەکردنی کافتریایەک لە سنە بەهۆی "ڕەچاونەکردنی حیجاب"

کافە گالەری تاران لە شاری سنە لە ژێر ناوی "ڕەچاونەکردنی حیجاب" ، لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە تەختەکرا.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٨:٢٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کافە گالەری تاران لە شاری سنە لە ژێر ناوی "ڕەچاونەکردنی حیجاب" ، لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە تەختەکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٣) کافە گالەری تاران لە شاری سنە بە بیانووی جێبەجێنەکردنی یاسایی حیجاب لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە تەختە کرا.

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەم کافەیە لە ستۆرییەکدا نووسیویەتی "کافە گالەری تاران بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ تەختە کرا".

کافە گالەری تاران لە شەقامی حەسەن ئاوای سنە حەوت ساڵ پێش دەستی بەکار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە