خەبات شەکیبا، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خەبات شەکیبا، چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە س

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٠٩:٤٩


هەنگاو: یەکشەممە، ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

خەبات شەکیبا، چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ خەبات شەکیبا، تەمەن ٣٣ ساڵ، چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە تۆمەتی "ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی و چالاکیی تەبلیغی بۆ ئەو حیزبە" سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی شەکیبا، بڕیاری ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە لە دوو ساڵ بەندکردنەوە بۆ دوو ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣٠ مانگ گۆڕدراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ١۵٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

خەبات شەکیبا ساڵ ٢٠١٧ جارێکی دیکەش لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە، بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نایاسایی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزای ٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا کە دواتر ئەو سزایە بۆ پێ بژاردن گۆڕدرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە