دەستبەسەرداگرتنی نایاسایییانەی هەموو ناسنامە و بەڵگەنامەکانی سەکینە پەروانە، بەندکراوی پێشووی سیاسیی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

ناسنامە و کارتی پێناسی سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی قووچان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و ئەمەش ژیانی ڕۆژانەی ناوبراوی

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٠:٥٠


هەنگاو: یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
ناسنامە و کارتی پێناسی سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی قووچان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و ئەمەش ژیانی ڕۆژانەی ناوبراوی دژوارکردووە و لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر ڕووبەڕووبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، بەهۆی دەستبەسەرداگیرانی نایاسایانەی هەموو بەڵگەنامەکان و ناسنامەی سەکینە پەروانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، ئەم چالاکە کوردە لە ئەنجامدانی سەرەتاییترین کارەکانی ڕۆژانەی وەک بە کرێ گرتنی خانوو، دۆزینەوە کار، کڕینی سیمکارت و مۆبایل... تووشی گرفت بووە.

سوپای پاسداران، نزیک بە چوار ساڵ پێش دەستی بەسەر هەموو بەڵگەنامە و ناسنامەکانی سەکینە پەروانەدا گرتبوو، کە دوای بەر لێبوردنی گشتی کەوتنی ناوبراو و ئازابوونی، هەتا ئێستا بەڵگەنامەکانی بۆ نەگەڕێندراوەتەوە.


سەکینە پەروانە شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، لەکاتێکدا کە چوارەمین ساڵی لە ماوەە بەندکرانەکەی تێدەپەڕاند، بەر لێبوردنی گشتی کەوت و لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازاد کرا و لە ڕۆژی ١٦ی ڕەشەممە بۆ جارێکی دیکە بە چەند هۆکارێکی نادیار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستگیرکرا و لەم دواییانەدا ئازادکرا.


ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە سنووری ماکۆ ڕادەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کرا و دواتر ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و وەزارەتی ئیتلاعات و بۆ بەندی ٢٠٩ی ئێڤین لە تاران گواستراوە.


سەکینە پەروانە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران، بەبێ هەبوونی لانی کەمی مافەکانی تۆمەتبارێک لە پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی تاوانەکانی سزای پێنج ساڵ بەندکرا و بێبەریبوون لە ئەندام بوون لە گرووپ و دەستە سیاسییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندرا.

لەماوەی بەندکرانیدا ناوبرا بۆ دەستبەسەرگەکانی سەر بە ئیتلاعات لە ماکۆ، تاران، بەندیخانەی ئێڤین، بەندیخانەی قەرچەک ورامین و قووچان گواستراوەتەوە. بەهۆی دۆخی دژواری ئەم بەندکراوە سیاسییە لە بەندیخانەدا بۆ چەندین جار بۆ درێژ مەودا مانی لە خواردن گرتبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە