سولەیمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان - لقی سەقز، پاش ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کا

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٨:٣٦


هەنگاو: دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان - لقی سەقز، پاش ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاپریلی ٢٠٢٣)، سولەیمان عەبدی، مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان - لقی سەقز، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە ئازاد کراوە.


ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری سەقز گواسترابوویەوە.


ئەو مامۆستایە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوویەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە