سەجاد مورادی وەندان بە دانانی بارمتە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کرا

سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسی لێوەکانی خۆی د

١٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٤:١٨


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣


سەجاد مورادی وەندان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسی لێوەکانی خۆی دوورییەوە، بە دانانی بارمتە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، سەجاد مورادی وەندان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری ئاودانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی حکوومەت لە ئیلام، ئازاد کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مورادی وەندان، ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ ئازادیی کاتی سەجاد مورادی وەندان بەڵێننامەی نووسراوەیان پێ پڕ کردووە و واژۆ کردووە کە نابێت تاکوو مانگێک سەردانی شاری ئابدانان، زێدی لەدایکبوونی خۆی بکات و بۆ ماوەی شەش مانگیش نابێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنێت، هەروەها دەبێت حەفتەیەک جارێکیش سەردانی ناوەندە حکوومەتییەکان بکات.


ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی و ناڕوونیی چارەنووسی لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت - لقی ئیلام، لێوەکانی خۆی دوورییەوە.


ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووش بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی، بۆ ماوەیەک لە کاتی دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیدا لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت - لقی ئیلام مانی لە خواردن گرت کە شە بەڵێنی دڵنیاکردنەوەی لە پێڕاگەیشتن بەدۆسیەکەی و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە، پاش چوار ڕۆژ مانگرتنەکەی شکاند.


سەجاد مورادیوەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلامە و هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هێرشیان کردە سەر خانە باخێک لە شاری مەسجد سولەیمان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لەو کاتەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە