سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر ئیبراهیم جانەفەرد خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئیبراهیم جانەفەرد، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو شارە، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٥٢


هەنگاو: سێشەممە، ۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئیبراهیم جانەفەرد، لەلایەن دادگای تاوانەکان لەو شارە، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٤ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، ئیبراهیم جانەفەرد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ڕەحیم‌خان"ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای تاوانەکان لەو شارە بە تۆمەتی "هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە کە پێشتر ئەندامێکی حیزبی کوردستانیی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بووە، ساڵی ڕابردوو پاش وازهێنان لەو حیزبە، گەڕاوەتەوە زێدی خۆی.

ئیبراهیم جانەفەرد، ساڵی ٢٧٢٢ پاش ئەوەی کە گەڕایەوە شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندە حکوومەییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە