سەپاندنی سزای ٤٤ مانگ بەندکردن بەسەر عوسمان ئەسعەدی، خەڵکی شنۆ و دەستبەسەرکرانی ناوبراو بۆ جێبەجێکردنی ئەم سزایە

عوسمان ئەسعەدی، خەڵکی شنۆ، کە لەم دواییەدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٢٦


هەنگاو: سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

عوسمان ئەسعەدی، خەڵکی شنۆ، کە لەم دواییەدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٣) عوسمان ئەسعەدی، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوە سزای بەندکردنی سەپێندراو بەسەریدا، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواستراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوبراو لەم دواییەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی "هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "بەشداری لە مانگرتنی بازاڕیانی شنۆ" سەرجەم سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

عوسمان ئەسعەدی، کاسبکاری خەڵکی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ڕفێندرا. ناوبراو دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنی ئازاد کرابوو.


لە ڕاپۆرتی پێشووتری هەنگاودا هاتووە کە ئەم هاووڵاتییە نەخۆشی دڵی هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە