فەریبا زەند کەریمی، لە مامۆستایانی سنە دەستبەسەرکرا

فەریبا زەند کەریمی، مامۆستای گرێبەستی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵ\

١٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٠:٠٦


هەنگاو: پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

فەریبا زەند کەریمی، مامۆستای گرێبەستی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرکرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ١٦ مامۆستای کورد دەستبەسەرکراون.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٥ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، فەریبا زەند کەریمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و مامۆستای گرێبەستی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو دوای دەستبەسەرکرانی فەریبا زەند کەریمی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو پشکنیویانە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی فەریبا زەند کەریمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم ڕاستایەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینییەوە هەتا ئێستا، لانی کەم ١٦ مامۆستای کورد لە شارەکانی ئاودانان، بیجاڕ، سنە، دیواندەرە، پاوە، کرماشان و سەقز لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە