لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە شاری قودسی پارێزگای تاران کوژرا

لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری قودس سەر بە پارێزگای تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ح

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٥:٥٥


هەنگاو: سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری قودس سەر بە پارێزگای تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٨ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین، لە کاتی ڕاوەدوونانی ناوبراو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، لە جووتسایدی بەهارانی شاری قودس لە پشتەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لە مەودای چەند مەترییەوە تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە و لە پشتەوە گوللە بەر سەری کەوتووە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە ئەو لاوە کوردە تەنیا ویستوویەتی هەڵێت.

تەرمی حوسێن مەلەکی، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە