مامۆستا حوسێن عەلیمورادی سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە

دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەر مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئایینیی

١٥ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢١:٤٥


هەنگاو: سێشەممە، ١۵ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەر مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئایینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی شاری سنە سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١۵ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٤ی ئەپریلی ٢٠٢٣) دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر مامۆستا "حوسێن عەلیمورادی"دا سەپاندووە.

ئەو مامۆستا ئایینییە پێشنوێژی و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئایینی و خوێندنی قورئانی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی شاری سنەیە و ڕۆژی ڕابردوو، ١٤ی خاکەلێوە لەلایەن ئەو دادگایەوە بانگ کراوە و ئەمڕۆ بەفەرمی سزاکەی پێ ڕاگەیەندراوە.


شایانی باسە کە ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٢دا جارێکی دیکە لەلایەن ئەو دادگایەوە بە بە تۆمەتی "بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی"، بانگ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە