مەهاباد؛ ڕفاندنی دوو فەقێ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

دوو فەقێی خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی فارووق ئەحمەدی و عەبدولقادر قادری لە شاری مەهاباد و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندران.

١٥ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٠٥


هەنگاو؛ سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣


دوو فەقێی خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی فارووق ئەحمەدی و عەبدولقادر قادری لە شاری مەهاباد و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٣ی ئەپریلی ٢٠٢٣) دوو فەقێی خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، بە ناوەکانی عەبدولقادر قادری و فارووق ئەحمەدی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو فەقێیە لە بەرانبەر مزگەوتی "دارالسلام" لە گەڕەکی "موکریان" و لەلایەن چەند سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێندران.


هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ فارووق ئەحمەدی و عەبدولقادر قادری لەبەردەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە