مەهدی جەمشیدی، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان، دوای دوو مانگ ئازادکرا

مەهدی جەمشیدی (سالار)، خەڵکی کرماشان، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان، لەلایەن هێزەکانی

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٣١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

مەهدی جەمشیدی (سالار)، خەڵکی کرماشان، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، دوای ٥٤ ڕۆژ ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣) مەهدی جەمشیدی، تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە دوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان دەستبەسەرکرابوو، بەدانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ئازادکرا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە کە، مەهدی جەمشیدی ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لە نێو خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە مەهدی جەمشیدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەریبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە