ناڕوونی چارەنووسی عەلیڕەزا کیانی، خەڵکی ئەیوان لە دوای ڕفاندنییەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوان، سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی عەلیڕەزا کیانی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٤:٤٣


هەنگاو: پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوان، سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی عەلیڕەزا کیانی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلیڕەزا کیانی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە بەبێ هەبوونی بڕیاری دادگا ڕفێندراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ چارەنووسی ناڕوونە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلیڕەزا کیانی لەژێر ئەشکەنجە و گوشاری توندی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپادایە.

هەنگاو زانیویەتی کە، عەلیڕەزا کیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری ئەیوان ڕفێندراوە.

هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ عەلیڕەزا کیانی هەتا ئێستا لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە