هەوڵی دەستبەسەرکردنی بێهروز عەلەوی، مامۆستای خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە مەبەستی دەستبەسەکردنی بێهروز عەلەوی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ئەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو کە خۆی لە ما

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١١:٤٤


هەنگاو: سێشەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە مەبەستی دەستبەسەکردنی بێهروز عەلەوی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ئەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو کە خۆی لە ماڵ نەبووە و لەو هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە بەڵگەی یاسایی و بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی بێهروز عەلەوی، مامۆستای قوتابخانەکانی ئەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵ نەبووە، تاکوو ئێستا نیانتوانیوە کە ئەو مامۆستایە دەستبەسەر بکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بێهروز عەلەوی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان - لقی سەقز و زێویە و ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.

شایانی باسە کە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە لە لقی ٤ی دادگوستەریی شاری سەقز کراوەیە و تاووتوێ دەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە