ڕاپۆرتێک لە سەر کوژرانی سەجاد چەمەنی، خەڵکی کرماشان لەلایەن هیزەکانی حکوومەتەوە

لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی کرماشان، بەناوی سەجاد چەمەنی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە ناوچەی سەرفیروز ئاوای ئەم شارە کوژرا.

٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٣٠


هەنگاو: سێشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی کرماشان، بەناوی سەجاد چەمەنی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە ناوچەی سەرفیروز ئاوای ئەم شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) سەجاد چەمەنی، خەڵکی کرماشان دوای ئەوەیکە هێزەکانی حکوومەت شوێن ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوون، تەقەیان لێکردووە و ئەم لاوە کوژراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دواکەوتن و دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلی سەجاد چەمەنی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە. هەر لەم ڕاستایەدا خوشکی سەجاد چەمەنی لە ڤیدیۆییەکدا کە کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانی حکوومەت بەهۆی "هەڵگرتنی چوار لیتر بەنزین" ئۆتۆمبێلی براکەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر سەری کەوتووە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، سەجاد چەمەنی، لاوی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شارۆچکەی سەرفیروزئاوا سەر بەشاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە تەرمی ئەم لاوە دوای پێداگری و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دراوەتەوە بەبنەماڵەکەی و لە گۆڕستانی بەهەشتی زارای کرماشان بە خاک سپێردراوە.

سەجاد چەمەنی بچووکترین ئەندامی بنەماڵە ١١ کەسی و تەنیا منداڵی کوڕی ئەو بنەماڵەیە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە