ڕفاندنی مەهدی عیرفانی، وەرزشوان و چالاکی مەدەنی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

مەهدی عیرفانی، زۆرانباز و چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتەوە ڕفێندرا.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٨:٣١

 

هەنگاو: شەممە، ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣


مەهدی عیرفانی، زۆرانباز و چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتەوە ڕفێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٣) مەهدی عیرفانی، زۆرانباز و چالاکی مەدەنی خەڵکی قوروە لە هێرشێکی چەکدارانەی هێزەکانی حکوومەت لە شاری قوروەدا ڕفێندرا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە هێرش بۆسەر ماڵی مەهدی عیرفانی، ١٠ کەس لە هێزەکانی حکوومەت دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، بەبەکارهێنانی توندوتیژی و کوتان و لێدان ئەم هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.


ئەم هێزانە دوای پشکنینی ماڵی ئەم وەرزشکارە، دەستیان بەسەر پێداویستییە تاکەکەسییەکانی وەک کتێب، کۆمپیوتەرە، مۆبایل و نووسراوەکانیدا گرتووە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مەهدی عیرفانی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەدوای ڕفاندنییەوە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە