ڕفاندنی پزیشکێک و یاریدەدەرەکەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە شاری بۆکان

دکتۆر سەلاح ئەحمەدی و یاریدەدەرەکەی بە ناوی سولەیمان جاوید، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری بۆکان ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواس

١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٣٣


هەنگاو: هەینی، ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دکتۆر سەلاح ئەحمەدی و یاریدەدەرەکەی بە ناوی سولەیمان جاوید، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری بۆکان ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. پێشتریش ١٠ هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوانیمەڕۆی پێنجشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، د. سەلاح ئەحمەدی، تەمەن ۵۵ ساڵ و یاریدەدەرەکەی بە ناوی سولەیمان جاوید، تەمەن ٣۵ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری بۆکان بوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، د. ئەحمەدی و یاریدەدەرکەی لە شوێنی کارەکەی خۆیان (دەرمانخانەی د. ئەحمەدی) لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا ١٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی؛ ڕزگار بەیگزادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، سیامەک هەیاسی، ئالان داغدار و کاوە ساڵحی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە