ڕفاندنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ئازادی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێدراون و بۆ شوێنێک

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٦:٥٢


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ئازادی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێدراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستە چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ئەحمەد مامزادە، تەمەن ٦٤ ساڵ و بەرپرسی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەریی تۆپی پێی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی سۆران قاسمی، تەمەن ٢٧ ساڵ، بەیانیی ڕۆژی شەممە، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.


هەروەها پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکەی، ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی کاوە ئازادی، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە ڕفێندراوە و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە