کارۆ پەشاوایی، منداڵێکی خەڵکی کامێران بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکەیان گیان لەدەست دا

کارۆ پەشاوایی، منداڵێکی کوردی خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە و دانیشتووی شاری تاران کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی ک

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٢:١٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کارۆ پەشاوایی، منداڵێکی کوردی خەڵکی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە و دانیشتووی شاری تاران کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکەیان لە شاری تاران ژەهراوی ببوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە، لە نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، کارۆ پەشاوایی، منداڵێکی تەمەن ١۶ ساڵ و خەڵکی گوندی "پاشاوا"ی سەر بە شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران، پاش ئەوەی کە بەهۆی هێرشی کیمیاییی هێزە حکوومەتییەکان بۆ قوتابخانەکەیان لە شاری تاران ژەهراوی ببوو و بۆ نەخۆشخانەی "میلاد"ی تاران گواسترابوویەوە، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی پەشاوایی، کارۆ پەشاوایی، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (١۵ی مارسی ٢٠٢٣) لە قوتابخانەکەی خۆی لە شاری تاران، بەهۆی گازی کیمیایییەوە ژەهراوی بووە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.


تەرمی ئەو منداڵە گیانبەختکردووە، شەوی ڕابردوو (شەممە) ١٩ی خاکەلێوە، لە گوندی پەشاوایی سەر بە شاری کامێران ئەسپەردەی خاک کرا. هەروەها ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو هاووڵاتییە قوربانییە تاکوو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت.


بەهۆی هێرشی کیماییی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان لە کوردستان و ئێران لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا کە یەکەم جار لە شاری قومەوە دەستی پێ کرد و بۆ هەموو ناوچە و شارەکان پەرەی پێ درا، تاکوو ئێستا زیاتر لە ۵٠٠٠ قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە